٢٦ ئازار ٢٠٢١ - ٢١:٢٧
قاڵیباف: ستراتژیی ھێندێک لە وڵاتان بەکارھێنانی تیرۆریزم بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، تیرۆریزم و توندئاژۆیی بە ھەڕەشەیەکی ماڵوێرانکەر بۆ جیھان زانی و پێی داگرت: ستراتژیی ھێندێک لە وڵاتان بەکارھێنانی تیرۆریزم وەکوو گۆپاڵێک بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەییانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە چوارەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی دراوسێ ئەفغانستان کە بە بەشداریی تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان، پاکستان و ئێران بەرپا کرا، وتیشی: تیرۆریزمیش وەکو نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» بۆ سەندنی گیانی مرۆڤە بێ دەرەتانەکان ھیچ سنوورێک ناناسێت.

قاڵیباف وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» وەکو گرفتێکی تازە سەرھەڵداو، زیاتر لە جاران بەستێنی بۆ پەرە سەندنی تیرۆریزم و توندئاژۆیی خۆش کردووە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئەفغانستانیشەوە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ناوچەکە، وتیشی: سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە دەوڵەتێکی پشتبەستوو بە یاسای بنەڕەتی و داڕشتی جەماوەرسالارانە لە ئەفغانستاندایە.

342/